شوبات 22, 2018 10:18 Asia/Tehran
  •  لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە دیداری خۆشروو لەگەڵ گۆترێش

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیە دیدار و لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، " غۆلامعەلی خۆشروو"  ڕۆژی چوار شەممە لە دیداری "ئانتۆنیۆ گوترێش" وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، ئاماژەی کردە ڕەوشی هەژێنەری ئینسانی لە یەمەن و وتی:  دەستڕاگەییشتن بەڕێگا چارەی سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن پێویست بووە و ئێران بۆ هاوکاریی لەگەل " مارتین گریفیتس" ناردراوی نوێی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن  ئامادەیە .

 نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەر وەها وشداری دا پشتگریی لە هەر کردەیەکی نەگونجاوو یەکلایەنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ ببێتە ھۆی ئالۆزکاوتربوونی ڕەوشەکە لە وڵاتی شەڕ تێکەوتووی یەمەن  ."ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەم دیدارە  دا وتی: هەموو هەوڵی خۆی دەکار دێنێت بۆ دەستڕاگەییشتن بە پێکەوە ساچانی سیاسی لەیەمەن دا .

" غۆلامعەلی خۆشروو" و "ئانتۆنیۆ گوترێش"  هەر وەها لەم دیدارە دا لە بارەی پێویستی بەردەوام بوونی پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا جەختیان کردەوە .

لە کۆتایی ئەم دیدارە نامەی بانگێشتنی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نوێنەرایەتی لە لایەن ١٢ وڵات، لەمەڕ بەشداریکردن  لە ڕێو ڕەسمی ڕۆژی نێو دەوڵەتی نەورۆز لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشکەشی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا .