ئادار 17, 2018 15:34 Asia/Tehran
  • قاسمی: دەرکرانی کەسانی هەلخواز لە بینای پێشووی باڵوێزخانەی ئێران لە بۆنی ئاڵمان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کەسانی هەلخواز کە لەنێو بینای باڵوێزخانەی پێشووی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆنی ئاڵمان نیشتەجێ ببوون، دەرکران.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە پێوشوێن گرتنەکان و هاوکاریی پۆلیسی ئاڵمان، کەسانێک کە لەڕۆژانی ڕابردوودا بەشێوەی نایاسایی چووبوونە نێو بینای باڵوێزخانەی پێشووی ئێران لە شاری بۆن و لەوێ نیشتەجێ ببوون، دەرکان و ئەو باڵەخانەیە ڕادەستی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فرانکفۆرت کرا.

بەقسەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، چوار کەس لە کەسانی هەلخواز و سەرکێش بەقۆستنەوەی هەلی چۆڵ بوونی بینای پێشووی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا، چەند ڕۆژێک بێ ئیزن و بەشێوەی نایاسایی تێیدا مابوونەوە.

سەرپەیڤ