ئادار 23, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • سەردار ئەسەدی : بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار خەرجی کەمتری هەیە

بەرپرسی پشکنینی بنکەی خاتەمولئەنبیا(د.خ) وتی : بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار لەچاو سازان و ئاشتی خەرجی کەمتری بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرتیپ محەممەد جەعفەر ئەسەدی ، بەرپرسی  پشکنینی بنکەی بنیات نانی خاتەمولئەنبیا(د.خ) ڕۆژی هەینی لە دزفوول  لە باشووری ڕۆژاوای ئێران بە ئاماژەدان بە دوژمنایەتی لەمێژینەی ئیستکباری جیهانی  لەگەڵ ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وتیشی :  ئینقلابی ئیسلامی  پەرجووی سەدەیە  کە دوای تێپەڕینی  چوار دەیە لە تەمەنی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.

سەردار ئەسەدی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  مامەڵەکردن لەگەڵ شەیتانی گەورە واتە ئەمریکا  بێ ئەنجامە  وتیشی :  ئیمام خومەینی (رە)  بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە باشی لەم پرسە تێگەیشتبوو .

سەردار ئەسەدی  بە ئاماژەدان بە ڕابوونی  وڵاتانی ئیسلامی لەبەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار و ڕاوەستان لەبەرامبەر دوژمنان وتیشی :  دوژمن بۆ  دووبەرەکی نانەوەو بۆشایی نانەوە لەنێوان  شێعە و سوننە هەوڵی زۆر دەدات.

سەرپەیڤ