سەرلەشکر رەحیم سەفەوی: شکست ھێنانی ئەمریکا لە سوریا درێژەی دەبێت
یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە سەروەریی خاکی ناوچە ئیسلامییەکان بەرەڤانی دەکات وتی: هاوپەیمانی ئەمریکی، زایۆنیستەکان و هەندێ وڵاتی ناوچە لە پێوەندی لەگەڵ سوریا و ئێراق بەرەوڕووی شکست بووەتەوە .
سەردارسەرلەشکر یەحیا رەحیم سەفەوی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی ڕێ وڕەسمی دەست پێبوونی کێبەرکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز و لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاست توانایی ، دەسەڵات و توانایی سیاسی ، ئابووری و بەرەڤانی خۆی ، ھەوڵ دەدات هەتا گەڵاڵەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی مەزن بەرەوڕووی شکست بێتەوە و ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان نەتوانن گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی مەزن بەڕێوەبەرن.
یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وتیشی : هاوپەیمانیی ئێران، ڕووسیا، ئێراق، سوریا و حیزبوڵڵا، لەسوریا و ئێراق سەرکەوت و دوای ئەوەش سەرکەوتنی خۆڕاگری، درێژەی دەبێت .
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەمریکییەکان لە سوریا بەرەوڕووی شکست دەبنەوە و شکستی ئەوان درێژەی دەبێت وتی : سعودییەکانیش بەڕاستی لە یەمەن بەرەوڕووی شکست دەبن و بە یارمەتی خودا و خواستی گەلان، یەمەنییەکان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن .
سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی قورئانی کەریم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەشتا و چوار وڵاتی ئیسلامی ، ڕۆژی پێنج شەممە لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) ی تاران، دەستی بەکارکرد.