نیسان 21, 2018 10:57 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیا لە تاران : بەرنامەی مووشەکیی ئێران پێوەندی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە

باڵوێزی ڕوسیا لە تاران پێداگری کرد : بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیاسەتی ناوچەیی تاران هیچ پێوەندییەکی بە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.

لوان جاگاریان  باڵوێزی ڕوسیا لە تاران  ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە سیاسەتی  دژە بەرجامیی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی : مۆسکۆ   چەندین جار پێداگری کردووە کە لایەنگری پێداچوونەوە لە دەقی بەرجام  نییە  . 

جاگاریان بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی بەرجام بەڵگەیەکی باش، شیاو  و دڵخوازی هەموو لایەنەکانە  وتیشی :  ڕووسیە پێبەندی ئەنجامی وتووێژگەلێک کە لە پشتی پەردە و لە هەندێ  پێتەختی ئەورووپی لەنێوان  ئەمریکا ، ئاڵمان، فەرەنسا و بەریتانیا ئەنجام دەبێت نییە چونکە بێ ئامادەبوونی ڕووسیا ، چین و ئێران ئەنجام دەبێت  . 

باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران وێڕای پەژارە دەربڕین لە هەوڵی  دژە بەرنامەی ناڤۆکییانەی ئەمریکا  وتی : ئەم چەشنە هەوڵانەی ئەمریکا ئەم پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە ئایا دەکرێت متمانە بە دەوڵەتی ئەمریکا بکەین؟

جاگاریان پێداگری کرد  :سیاسەتی گوشار و هەڕەشەی ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا بە دژی ئێران بێ ئەنجام  دەبێ چونکە  ڕوسیا و چین  چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە پێبەندی بەرجامن.

سەرپەیڤ