نیسان 25, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی شکست هێنانی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەسارای تەبەس

ئەمڕۆ بیست و پێنجەمی ئاڤریلی ساڵی 2018 - پێنجەمی گوڵان ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕوژی شکستی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سارای تەبەس لە ڕۆژهەڵاتی ئێران.

سی وهەشت ساڵ لەمەوبەر لە بیست و پێنجەمی ئاڤریلی ساڵی 1980 ئەمریکا بە پشتیوانیی چەند کۆپتەر و فڕۆکە خاکی ئێرانی دایە بەر پەلاماری سەربازی.

دەوڵەتی ئەمریکا کەلە ڕەوشی جۆربەجۆری خۆی لە ئاراستەی ڕوخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجام نەگەیشتبوو  بە نیازی ڕزگار کردنی  سیخوڕەکانی کە لە ڕەوتی دەست گرتن بەسەر مەکۆی  سیخوڕیی ئەمریکا لە چوارەمی نوامبەری ساڵی 1979 گیرابوون، پەلاماری کردەسەر  ئێران  . 

پەلاماری سەربازی بۆسەر تەبەس  سەرباری بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواو، کەرەستەی پێشکەوتوو و مەشقی زور کە  هێزی ئەمریکی لە شوێنی هاوچەشن  ئەنجامیان دابوو، لەبەر  هاتنی ڕەشەبای لم  لە بیابانەکانی دەورووبەری شاری تەبەس  شکستی هێنا و ژومارێک لە فڕۆکەکان و کۆپتەرەکانی ئەمریکایی گریان تێ بەربوو و چەند لەشکرییەکی ئەمریکیش کوژران و پاشماوەکەشیان بە سەرشووڕییەوە لە ئێران هەڵاتن.

بڕیار بوو ئەمریکاییەکان دوای نیشتنەوە لە تەبەس، بەکۆپتەرەوە بەرەو تاران بفڕن هەتا ئەو کەسانەی  بەناو دیپلۆمات لە باڵوێزخانەی ئەمریکا  لەجیاتی ئەرکی دیپلۆماتیک خەریکی سیخوڕی  کردن و داڕشتنی ئۆپراسیۆنی تێکدەرانە لەدژی نیزامی تازە پێشگەییشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون لەو شوێنە  دەرباز کەن.

سەنەدوبەڵگەگەلێک کە لەو ڕووداوە بە جێ ماوە نیشان دەدات ئەم کارە بە ڕەچاو کردنی نەخشەیەکی ورد و تۆکمەوتەواو بەکەڵک وەرگرتن لە ڕەوشی جوگرافیایی ئێران لە سارای تەبەس لە ڕێگەی ناسینی فڕگەیەکی کۆن لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و بە وردەکارییەکی زۆرەوە، گەڵاڵە کرابوو  . 

ڕووداوی تەبەس وەکوو بەڵگەیەکی دیکە لە ئامانجەکانی دەستدرێژکارانەی  ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران لە مێژووی ڕووداوەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامی، تۆمار کراوە.

 

سەرپەیڤ