May 22, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • مەسجدی:پەیوەندی ئێران و موقەتەداسەدر دۆستانەو برایانەیە

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی چەند هەواڵێک سەبارەت بە بوونی ناکۆکی لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕێبەرانی ڕەوتی سەدری ئێراق هاوکات لەگەڵ وەدرۆخستنەوەی ئەو جۆرە بانگەشانە وتی :پەیوەندی ئێران و موقتەدا سەدر دۆستانەو برایانەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا   ئیرەج مەسجدی  ڕۆژی دوشەمە  بە پیروزبایی کردنی لە  هاوپەمانی  سائیرون  سەر بە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری ئێراق کە زورترین کورسیەکانی لە چوارەمین هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی  ئەو وڵاتە وەدەس هێناوە  وتی : پەیوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران و بنەماڵەی سەدر پەیوەندیەکی  مێژوویی  و ڕیشەدارە . باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە ئیرادەی خەڵکی  ئێراق  لە هەڵبژرادنی  نوێنەرانی  پەرلەمانی ئەو وڵاتە  لاگری کرد  و پیروزبایی  کرد لە هەموو   پارتەکان  تاقمەکان  و هاوپەیمانیەکانێک کە لە هەڵبژرادنەکاندا  سەرکەوتوون .  هێندێک  مێدیای خوجێیی  لە ڕوژانی  ڕابردوودا  بە بانگەشەگەلێک  سەبارەت بە  بوونی ناکۆکی  لە نێوان سەدر و ئێران بڕێک بیروڕادەربرینیشان خستە پاڵ ناوبراو .لە هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانیی ئێراق  هاوپەیمانی  سائیرون  (موقتەدا سەدر  54  کورسی  ؛ ئەلفەتح  هادی عامری  47 کورس ؛ ئەلنەسر  حەیدەر عیبادی  43 کورسی ،  ئەلوەتەنیە  ئەیاد عەلاوی  بیست و دوو کورسی ، ڕەوتی حیکمەت سەید عەمار حەکیم 19 کورسی  و ئەلقرار ئوسامە نوجەیفی 13 کورسی پەرلەمانین وەدەس هێنا . چوارەمین  خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بە ئامادە بوونی  27 هاوپەیمانیی  هەەڵبژاردنیی و 205  پارت و ڕەوتی  سیاسی لە 12 مای  بەڕێوە چوو و لە تێکڕای 88  پێڕستی  هەڵبژاردنی بۆ پۆستی 329 کورسی پەرلەمان  کێبەرکێیان کرد .  ئەوە یەکەمین  هەڵبژاردنەکانی  دوای بەرجام  لە ئێراق بوو و 44 پوینت پێنج لە سەدی خەڵک لەو دا  بەشداریان کرد .

سەرپەیڤ