May 22, 2018 11:03 Asia/Tehran
  • وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە قسە سووک و خۆوەردەرانەکانی پەمپەئۆ

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژبە ئێرانی بە نیشانەی داماویی ئەو وڵاتە زانی و وتیشی: ئێران هاوکات لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی ئەو تۆمەتانەی بەناو ستراتژیی نوێی دژە ئێرانیی ئەمریکا هاتۆنە ئاراوە ، قسەکانی مایک پۆمپێئۆ بە خۆوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی خۆی دەزانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێشەممەی ئیرنا؛ لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: قسە سووک، بی بایەخ، بێ بنەما ، پڕسووکێتی و خۆوەردەرانەکانی پۆمپێئۆ و تۆمەتی بێ بنەما خستنە پاڵی گەلی مەزن و خاوەن ژیاری ئێران نیشانەی داماوی و بێدەسەلاتی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە گەلی ئێران و هەوڵی بێ ئەنجامی بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتیی جیهان لە کردەوە نایاساییەکەی و بەڵێنشکێنیی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانە.

ئەم بەیاننامەیە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە قسەکانی پۆمپێئۆ دیسان نەبوونیی زانیاری، نەبوونی بۆچوونی درووست ، دواکەوتوویی لە شی کردنەوەی ورد و ڕاستبینانە و سەرلێشێواویی لە پرۆسەکانی بڕیاردان لە ئەمریکای دەرخست، جەخت دەکات: ڕەوتە توندڕەو و شەڕخوازەکان لە ئەمریکا نە لە مێژوو سەردەر دێنن و نە توانای ئەوەیانە هەیە وانەی لێوەرگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند: ڕژێمی ئەمریکا کە وێرای نەیارەتیی هەموو ڵاتانی جیهان، جیا لە چەن ڕژێمێکی دزێو، هەموو پەیمان و بەڵێنە سیاسی، مافەوانی و نێودەوڵەتییەکانی خۆی بنپێ کردووە، لە ئاستێکدا نییە کە بۆ وڵاتێکی مەزنی وەک ئێران کە پێبەندی هەموو بەڵێن و پەیمانەکانیەتی، شەرت و مەرج دیاری بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ داکۆکی لە تیرۆریزم و بەتایبەت تیرۆریزمی دەوڵەتی بە تایبەتمەندیی نەریتیی ڕژێمی زاڵم و زۆرداری ئەمریکایی ناو برد و کێشە و گرفتەکانی ناوچەی بە ئەنجامی خۆوەردان و دەسدرێژییەکانی حکومەتە دیکتاتۆرییەکانی ئەم وڵاتە زانی کە وادەزانن هێشتا هەر لە سەدەکانی ناوەڕاستدان.

ئێوارەی دووشەممە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتاردانێکی تژی لە تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، ستراتژیی نوێی واشینگتۆن بۆ بەرەنگاروونەوەی ئێران پاش چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) ڕاگەیاند.

پۆمپێئۆ بانگەشەی کرد ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەوڵ دەدات تاران بخاتە ژێر گوشارێکی قورسی دراوی و بایکۆتێکی بێ وێنەوە  و پێش بە پەرەسەندنی دزە و  و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە و ڕێککەوتنی ناڤۆکیی و مووشەکیی ئێران بگرێ.

سەرپەیڤ