زەنگەنە:ئۆپێک لە ترەمپ فەرمان وەرناگرێت
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە ڤیەنا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت واتە ئۆپێک لە دوناڵد ترەمپ فەرمان وەرناگرێت ، وتی : نابێ لە نەوت وەک چەک و ئامرازی سیاسی بە دژی وڵاتانی دیکە کەڵک وەربگێردرێت.
بەپێی راپۆرتی ئیرنا، بیژەن نامدار زەنگەنە وتیشی : ترەمپ بە پەسەند کردنی بایکۆت بەدژی دوو ئەندامی دامەزرێنەر و گرینگی ئۆپێک واتە ئێران و ڤێنزۆئێلا، بۆ بازاری نەوت گرفتی ساز کردووە .
زەنگەنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بۆ ئێران و هەندێ ئەندامی دیکەی ئۆپێک گرینگە کە بازاڕی نەوت غەیرە سیاسی بێت، وتیشی : بازاڕی نەوت ئەگەر بە پێی بنەمای دان و ستاندن جێ بەجێ بکات، بە قازانجی بەکارهێنەر و بەرهەم هێنە دەبێت .
وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: هەر بڕیارێک لە ئۆپێک پێویستیبە کۆدەنگی لەنێوان ئەندامان هەیە .
وەزیری نەوتی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە حەوتەمین سمیناری نێونەتەوەیی و سەد و حەفتاوچوارەمین کۆبوونەوەی ئۆپێک ،سەردانی ڤیەنای پێتەختی ئوتریشی کردووە .
حەوتەمین سمیناری نێودەوڵەتی ئۆپێک ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە بە ئامادەبوونی نوێنەران و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتان و کۆمپانیەکان و کۆڕی زانستی لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێت.
دروشمی سەرەکی سمیناری ئەمساڵ " نەوت ، هاوکاری بۆ داهاتووی پاوەجێ" یە .
سەد و حەفتا و چوارەمین کوبوونەوەی ئۆپێکیش بیست و دووهەمی ژووئەن بەڕێوە دەچێت.
بەپێی پێش بینی کارناسان، ئەم کوبوونەوەیە لەبەر قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا و داواکانی لە هەندێ ئەندام بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی نەوت، یەکێک لە پڕکێشەترین کۆبوونەوەکان لە ساڵانی ئەم دواییە دەبێت.
ئەندامانی ئۆپێک سییەمی نوامبەری ساڵی 2016 بڕیاریان دابوو بەرهەمی خۆیان بۆ 32 ملوێن و پێنسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کەم بکەنەوە ، ئەم بڕیارە کە لە ژانیڤەری ساڵی 2017 جێبەجێ کراوە، لە کۆبوونەوەکانی دواتری ئەم ڕێکخراوەیەش درێژ کرایەوە هەتا ئامانجی سڕینەوەی مازادی سات وسەودای جیهانیی نەوت بە تەواوی بێتە دی .
وڵاتانی غەیرە ئوپێک بەسەرۆکایەتی ڕووسیاش ئۆپێکیان لە کەمکردنی بەرهەم هێنان، هاوڕێیی کرد.