ته‌مووز 17, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان و هاریکاریی گەشتیاریی ئێران و ئۆتریش

یاریدەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی ئێران و باڵوێزی ئۆتریش لە تاران جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان وتەعامول و هاریکاریی گەشتیاریی دوو وڵات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، عەلی ئەسغەر مونسان یاریدەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپوری فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان وگەشتیاریی ئێران لەدیدار لەگەڵ "شتێفان شولتز" باڵوێزی ئۆتریش لەتاران بەئاماژە بە پێشینەی پەیوەندییە فەرهەنگیی و تیجارییەکانی دوو وڵات، هیوای خواست: پەرەی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان و هاریکارییە گەشتیارییەکان، بتوانێ دونیا بکا بەشوێنێک کە هەمووان خۆش ئەخلاق بن و هیچ وڵاتێک لەبەر سەربەخۆبوون، نەکەوێتە ژێر گوشارەوە.

مونسان بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، خاوەن شوێنی گەشتیاری و سرنجڕاکێشی جۆراوجۆرەو لەو بوارەدا، بوارو بەستێنی هاوکاریی زۆر لەنێوان دوو وڵاتدا هەیە، وتی: مۆزەخانەی نیشتمانی، ناوچەیی و خۆجێیی زۆر دەوڵەمەندی ئێران دەتوانێ بکەوێتەبەر سەرنجی گەشتیارانی ئوروپایی.

باڵوێزی ئۆتریش لە ئێرانیش بەئاماژە بە جێبەجێکرانی بەرنامەو پرۆگرامگەلی فەرهەنگیی هاوبەش، وتی: ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی بەرنامەی چوون بۆ لوتکەی دەماوەند(باکووری ئێران) کە رۆژی هەینیی داهاتوو بەبۆنەی سەت و حەفتاو پێنجەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتن بۆسەر لوتکەی دەماوەند لەلایەن کەسێکی ئوروپایی بەڕێوە دەچێ، دەتوانێ خاڵێکی دەسپێک بێ بۆ پەرەی هاوکارییە فەرهەنگی و گەشتیارییەکانی دوو وڵات.

پێشتر، کریستۆف گراب مایەر، ڕاوێژکاری بازرگانی باڵوێزخانەی ئۆتریش لەتاران رایگەیاند بوو، ١٧٥ ساڵ لەمەوبەر، کەژوانی ئۆتریشی توانی بەسەر لوتکەی٥٦١٠ مەتریی دەماوەند لەباکووری ئێراندا سەرکەوێ.