ته‌مووز 17, 2018 18:57 Asia/Tehran
  • سەییاری: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوپەڕی ئامادەیی دایە

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەرتەشی ئێران، ئامادەی وەڵامدانەوەی شێلگیرانەیە بەهەر هەرەشەیەک لەسنوورە زەوینی، ئاسمانی و دەریاییەکان.

دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەییاری یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی سەردانی شانزەهەمین خولی ڕەزمی پێشەکیی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەش لە تاران بەئاماژە بەوەی کە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوپەڕی ئامادەیی دایە، پێی داگرت: ئەرتەشی ئێران، نەتەنیا ئامادەیی خۆی دەپارێزێ بەڵکوو هەر رۆژەش ئەو ئامادەییە پەرەپێ دەدا.

دەریاڤان سەییاری وتی: مەشق و مانۆڕی زۆر لەنێو هێزە زەوینی، ئاسمانیی، بەرگریی و دەریاییەکانی ئەرتەشی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێ و هاوتەریب لەگەڵ باری ئامادەیی یەکەکان، مانۆڕ ومەشقەکانیش بەردەوام درێژەیان هەیە.

ناوبراو پێی داگرت: ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەو تواناو پتانسێلانەی کە لەبواری جیاجیادا هەیانە، ئامادەی وەڵامدانەوەی بەبڕن بەهەرچەشنە هەڕەشەیەک لە هەرشوێنێک کە بکرێ.