ته‌مووز 24, 2018 16:10 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: هەرچەشنە هەڕەشەکردن لە گەلی ئێران ، وەڵامێکی توندی دەدرێتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بەئاماژە بە هەڵوێستی شەڕخوازانەی دەستەی دەسەڵاتدارەتی ئەمریکا، پێی داگرت: هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەرچەشنە هەڕەشەو لەهەرئاستێکدا لەدژ گەلی ئێران بە بەشێوازێکی پتەو و پەژیوانکەرەوە وەڵام دەداتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لەکاردانەوە بە وشدارییەکانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: قەت هەڕەشە لەئەمریکا مەکەن چونکە باجەکەی دەدەنەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە(٢١ی ژوولای) وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگادار بێ کە ئێران دەستەبەرکەری ئاسایشی تەنگەی هورموز بووە بەدرێژایی مێژوو و کایە بەکلکی شێر نەکا، چونکە وەڵامی ئێران پەژیوانکەرەوە دەبێ.

سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەیاڵاتی بەتاڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر توانای سەرسوورهێنەر و هێزە چەکدارەکانی ئێران، قەت جێ بەجێ نابێ.

سەرلەشکر باقری لەو بەیاننامەدا بەئاماژە بە وەهمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ دووبەرەکی نانەوەو بشێوی خستنەنێو ڕیزەکانی گەلی ئێران لەڕێی لەگوشارنانی ئابووری، پێی داگرت: گەلی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنان بەتایبەت ئەمریکاو رژیمی ساختەی زایۆنیستی و بەکرێگیراوانیان، بەپاراستنی یەکڕیزی ویەکگرتوویی، هەموو پیلان و دهۆکانی دوژمنی بێ ئاکام کردووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران، دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم ئاڵاهەڵگری ئاشتی و سەقام و هێمنی لەناوچە بووەو وەک دەسەڵاتی زاڵ لە کەنداوی فارس وگەرووی هورموز، هەردەم دەستەبەرکەری ئاسایشی گەمییەوانی لەو ڕێگائاوییە گرینگە وئابووریی جیهانییەو دەسەڵاتی ڕەچاوکردنی هەرچەشنە ڕاوتەگبیرێکیشی لەو ناوچەیەدا هەیە.

سەرپەیڤ