چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان ، دیدار و وتووێژی کرد .
محەمەد جەواد زەریف و عیمران خان ڕۆژی هەینی لەم چاوپێکەوتنەدا کە لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بوو بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی و پێویستیی گەشە و بردنەسەری ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و پاکستان لە بواری جۆربەجۆری، سنووری، بازرگانی ، ئابووری ، لەسەر پێویستیی هاوکاریی نیزیکی وڵاتانی ئیسلامی لە پرسەکانی هاوپێوەند بە جیهانی ئیسلام و ناوچەکە پێداگری کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەروەها لەم دیدارەدا سەبارەت بە پێویستیی پەرەی هەوڵەکان بو سەقامگیر کردنی ئاشتی و سەقام لە هەموو وڵاتانی ناوچە و بەرەنگار بوونەوەی جیددیی تیرۆریزم و توندڕەوی وتووێژیان کرد .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی نوێی پاکستان و بە ئامانجی گەشە و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو وڵات، گەیشتە ئیسلام ئاباد .
زەریف تائێستا لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەش، ئەسەد قەیسەر سەرۆکی پەرلەمانی نەتەوەیی و مەخدوم شاە مەحموود قورەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان دیدار و سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو لایەنە ، هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دوو وڵات وتووێژی کردووە .