ئه‌یلوول 11, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • زەریف : کۆشکی سپی لە خزمەت پشتیوانانی تیرۆریسم دایە

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێڕان لە ساڵوەگەڕی کارەساتی یازدەی سێپتەمبەر ، سیاسەتەکانی ئەمریکای لە پشتیوانی کردن لە تیرۆریسم لە جیهان ئیدانە کرد .

" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێڕان ڕۆژی سێشەممە لە لاپەرەی تاکەکەسیی خوێدا لە توئیتر نووسی: ١٧ ساڵ دوای کارەساتی یازدەی سێپتەمبەر ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ، یەکەم وڵاتی ئیسلامی کەئەم کارەساتەی مەحکوم کرد و لەگەڵ قوربانیانی ئەم کارەساتە تیرۆریستیە دەستی کردە تازیەداری وکردەوەی کردەیی لەدژی ئەلقاعیدە ولقەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لەوان داعش وبەرەی نوسرە ئەنجام داوە، یازدە ملیارد دوڵار جەریمە دەکرێت وشارومەندەکانی لە چوون بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێن. وەزیری دەرەوەی ئێڕان لە درێژەدا پیداگری کرد: کۆشکی سپیی ، سیاسەتەکانی دەرەکی خۆی بۆ پشتیوانانی تیرۆریستانێک کە شارومەندەکانی بەڕێوەبەرانی کارەساتی یازدەی سێپتەمبەر بوون، حەراج کردووە. لە ساڵی ٢٠١٧ بیست وهەشت لاپەرە لە زانیاری هاوپێوەند بە گروپێ توێژینەوەو گەڕانی کۆنگرێسی ئەمریکا کە چەند مانگ دوای پەلامارەکانی یازدەی سێپتەمبەری ٢٠١١ ئامادە کرابوو ، بڵاو کرایەوە. لە بەشێک لەم بەڵگانەدا هاتووە: پازدە کەس لەو نۆزدە فڕۆکە ڕفێنەی کە پەلاماری یازدەی سێپتەمبەریان ئەنجام دا ، شارومەندی عەرەبستانی ودووکەسیشیان شارومەندی ئیماراتی بوون کە لە لایەن کەسانێک کە لەگەڵ کاربەدەستانی عەرەبستان و ئیمارات لەپێوەندی دابوون ، پشتیوانی ولاگری ماڵیی کراون. لەلایەکی ترەوە، دادگەیەک لە باشووری نیویورکی ئەمریکا لە حوکمێکدا وبەبێ دانی بەڵگە و موستەنەدات ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدانی زیانبایی بە بنەماڵەی قوربانیانی پەلامارەکانی تیرۆریستی یازدەی سێپتەمبەری ٢٠٠١ مەحکوم کرد.

سەرپەیڤ