ئه‌یلوول 12, 2018 10:55 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی پێنج سەربازی تورک لە تەقینەوەی مینەکانی پەکەکە لە سنووری ئێران

پێنج سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە پەکەکە لە سنووری نێوان ئەم وڵاتە و کۆماری ئییسلامیی ئێرانی داناوە، بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیران؛ تەقینەوەی مین ڕۆژی سێشەممە لە نزیکی دیواری سەرسنووریی نێوان ئێران و تورکیا، کاتێک ڕووی دا کە یەکەیەکی گەشتی ئەم وڵاتە خەریکی گەشت لێدان بوو لە بناری چیای ئ"اگری" لە پارێگای ئیغدیر.

کاربەدەستانی سەربازیی پارێزگای ئیغدیر رایانگەیاند؛ ئەو مینەی کە سەر ڕێگای ئۆتۆمبیلی هەڵگری هێزەکانی گەشتی سوپای تورکیا تەقیوە و بووە هۆی بریندار بوونی پێنج سەربازی تورکیا، لەلایەن پەکەکەوە نێژرابوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ سەربازانی بریندر پاش پێڕاگەیشتنی سەرەتایی لە نەخۆشخانەی "ئارالیک" ، گوێزرانەوە بۆ ناوەندی پارێزگای ئیغدیر.

سەرپەیڤ