ئه‌یلوول 18, 2018 14:07 Asia/Tehran
  • سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، ئامادەبوونی شەڕخوازانی چەکدار لە کوردستانی ئێراق ، نایاساییە

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وتی : ئامادەبوونی شەڕخوازان و تاقمی چەکداری تیرۆریستی دژە ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، هیچ پاسایەکی یاسایی نییە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  مورتەزا عەبادی، سەرکونسوڵی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێری ئێراق ڕۆژی  سێ شەممە سەبارەت بە هێزی بەرگری مووشەکیی  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەرامبەر  بنکەی سەربازی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : هەوڵی تیرۆریستی  تاقمۆکەکان و کردەوەکانیان  بووە هۆی کاردانەوەی سەربازی هێزی چەکداری ئێران .

عەبادی وتیشی :  بەم پێیە ، کردەوەی  هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر بنکەی سەربازیی  شەڕخوازانی چەکدار و کردەوەی تیرۆریستییان، دوای  ئەوەی  ڕێگەکانی تر تاقی کرایەوە و دوابەدوای کاردانەوەی بەرگرییانە و لە چوارچێوەی بنەمای مافی ڕەوای بەرگری   کردن بووە  نەک  هەوڵی دژە ئینقلابی  . 

سەرکونسوڵی  ئێران لە هەولێر  وتیشی : شەڕخوازان  لە سەردەمی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی  بە هەڵبژاردنی  ڕێگە و هەوڵی چەکدارانە لە بەرامبەر نیزامی تازە پێگەیشتووی ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی گەل  کە بە شەهید بوونی  هەزاران کەس  بە دەست هاتووە، ڕاوەستان و لە ئەنجام دا  بە  پێوەندییەکی ناشیاو لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەدام  ، بەدژی ئێران  لە بنکەکانی سەربازی سەقامگیر بوون و  هیچکات شیاوەتی   پەناخوازی لە ئێراقیان بە دەست نەهێنا و درێژەی مانەوەیان وەک میراتی سەدام   هیچ  پاسایەکی یاسایی نییە  . 

دوابەدوای شەڕخوازی تاقمی تیرۆریستی سەربە  دوژمنان و هەوڵی ئەوان  بە دژی  ناوچە سنوورییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە، شەممە حەوتەمی سپتەمبەر، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە حەوت مووشەکەوە  شوێنی کۆبوونەوەی سەرۆکی تیرۆریستان و ناوەندی فێرکاری ئەوانیان دایە بەر پەلامار.

لەم ئۆپراسیۆنە دا  ناوەندی پیلانگێڕی بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تێک شکێندرا و  دەیان  کەس لە سەرۆکان  و ئەندامانی گرینگی تاقمۆکەی تیرۆریستی کوژران و یان بریندار بوون.

سەرپەیڤ