ئه‌یلوول 18, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • تاوانی پڕوپوچی عەرەبستان لە دژی ئێران

شاندی وەزیرانی عەرەبستانی سەعودی لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی پڕوپوچی خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس کۆڕی وەزیرانی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کە یەکێ لە جەمسەرە سەرەکیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکەیە ، بە پشتیوانی لە ترۆریسم تاوانبار کرد وخوازیاری هاوکاری وڵاتانی تربوو بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ خۆیان وتەنی دۆژمنایەتییەکارنی ئێران .  عەرەبستان هاوڕەوت لەگەڵ ئەمریکا ماوەیەکە کە ئیدعا وبانگەشەی درۆیین لەدژی ئێران دێنێتە ئاراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی بنەڕەتی لە بەربەرەکانێ لەگەڵ پیلانەکان و کردەوەکانی تەوەرەیی ئەمریکایی- زایونیستی - سەعودی لە ناوچە دا هەیە . بوختانەکانی عەرەبستان لە دژی ئێران لە حاڵیکدایە کە ڕیاز بەرەوڕووی  ڕەخنە و گازەندەکانی نێودەوڵەتییە لەمەڕ ئەوشتەی کەلەیەمەن تیدەپەڕێت. کردەوەکانی عەرەبستانی سەعودی لە پشتیوانی لە تیرۆریستەکان ، شەڕلە یەمەن وقەیران نانەوە لە ناوچە ، ئەم وڵاتەی لە خزمەت مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایونیستی داناوە وئەم ئاکارو ڕەفتارەی ئەوان بووەتە هۆی پەرەی ئاڵوزی وقەیران لە ناوچە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی دا.

سەرپەیڤ