ئه‌یلوول 22, 2018 20:51 Asia/Tehran
  • دوائاماری ژماری قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز، بیست و پێنج شەهیدو شەست بریندار

یاریدەری سیاسیی کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی خوزستان(باشووری ڕۆژاوای ئێران) وتی: لەئاکامی ڕووداوی تیرۆریستیی ئەمڕۆ شەممە لە شاری ئەهواز، بیست و پێنج شەهید و شەست برینداری لێکەوتەوە.

گرووپی تیرۆریستیی تەکفیری"ئەلئەحوازییە" کە جێی داکۆکیی لەندەن و ڕیازەو ساڵی ڕابردووش هێرشی کردەسەر کاروانی سەردانیکەرانی ناوچەکانی"راهیانی نور" واتە ئەو شوێن و ناوچانەی شەڕی ئێراق دژ بەئێرانیان لێ ڕووداوە، ئەمڕۆ شەممە لە پارکێک لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز دەسڕێژی لە خەڵکی تەماشاوان و ئامادەی نمایشە سەربازییەکە کرد .

"عەلی حوسێن حوسێن زادە" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: ڕاگەیشتن بەحاڵی هەموو بریندارانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە بەردەوامە.

حوسێن زادە وتی: هەرچوار تیرۆریستە ئەنجامدەرەکەی ئەو پەلامارە کوژران.

پەلاماری تیرۆریستیی سەر خەڵکی تەماشاوانی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز بەمانای هیوابڕاوی دوژمنان لە ئاڵۆزیی نانەوە لەسەر شەقامەکان لەئێرانە کە ناسراوە بە پرۆژەی "هاوینی زۆرگەرم" و بێ ئاکامیی ئەو پرۆژەیە بووەتە هۆ تاکوو دوژمنان هەمدیس ڕوو بکەنە ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی و کوشت و بڕی خەڵک.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری ناوخۆ و "غولامڕەزا شەریعەتی" پارێزگاری خوزستان پێی داگرت لەسەر بەگژداچوون و سزادانی توندی ئەنجامدەرانی ڕووداوی تیرۆریستی ئەمڕۆی ئەهواز.