ئه‌یلوول 23, 2018 17:54 Asia/Tehran
  •  ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : ئێران خاوەنی دەسەڵاتی وتووێژکارانە و کەلتووری لە ناوچەیە .

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی دزەی وتووێژکارانە و فەرهەنگی لە ناوچەیە .

 حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی شەوی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی یەکی تەلەفیزوینی ئێران  بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆگەلی جۆاروجۆر لە ناوچە خاوەنی کنەی  بنیاتنەرە  و  لەو بۆ دابینی ئاسایش  و بەرژەوەندی نیشتمانی وڵات  کەڵک وەر دەگرێت  وتیشی : سەرەڕای  ڕوانگەی   بنیاتنەری  ئێران بە ناوچە  ڕوانگەی  بڕێک لە  وڵاتانی ناوچەش  بە ئێران هیچکات  سازەندە  نەبووە . یاریدەری تایبەتی  سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی  وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پارەی   ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی ، هۆکارێک بۆ توند بوونەوەی  ئاڵۆزیەکان لە ناوچەیە  وتیشی :  سیاسەتی  ئەو وڵاتانە  ئاڵۆزی لە ناوچە توندتر دەکاتەوە  بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری  ئاشتی و سەقام لە ناو.چەیە و دامەزراندنی    ئاشتی لە یەمەن  سووریا  و بەحرەین  سیاسیە  و لە سەر بنەمای وتووێژ و سەرنجدان بە دەنگ وبیرو ڕای  خەڵکی  ئەو وڵاتانە دەزانێ . ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  هەروەها وێڕای ئاماژە بە  بیروڕ ا دەربڕینەکانی کاربەدەستانی  ئەمریکایی  سەبارەت  بە ئیدلەبی  سووریا  وتیشی :  ئەمریکیاییەکان  بە باشی  دەزانن  کە شکستی تڕوڕیزم  لە سووریا  بە واتای  کۆتایی دان بە  ئامادە بوونی  سەربازی  ئەمریکا لە ناوچەیە . یاریدەری تایبەتی  سەرۆکی مەجلسی  ئیران  بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە   ئێران لە پەیوەندی  لە گەڵ ئاسایشی خۆی  لە گەڵ هیچ لایەنێک  تەعارفی  نیە  وتیشی :   ڕوڵی  ئێران  لە ڕووداوەکانی  ئێراق  ەم لە پێناو یارمەتی بە خەڵکی ناوچە  و هەم  لە پێناو  یارمەتی بە ئاسایشی ناوچە و هەم لە پێناو  دابینی  لانی زوری  ئاسایشی  ئێرانە .

سەرپەیڤ