بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی رووداوە تیرۆریستیەکەی ئەهواز
رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی لەشکەری و مەدەنی لەم شارە بەڕێوەچوو .
موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدان بە ئاماژە بەوەی کە تاوانکاریی تیرۆریستیی لە ئەهواز ، ئەنجامی شکستی ئیستکباری جیهانی لە بەرامبەر خۆڕاگریی گەلی ئێرانە ، جەختی کردەوە : دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانن زەبرێک لە ئاسایش و دەسەڵاتی شۆڕشی ئیسلامی بوەشێنن .
رەزایی وتیشی : ئەگەر دوژمنان بە نیازی زەبروەشاندن لە ئاسایش و ئەم جۆرە کارە تیرۆریستیانە بن، رووبەڕووی وڵامی بەبڕشتانە و گورچکبڕی ئێران دەبنەوە .
ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .