تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 09:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: خەباتی دژ بە تیرۆریزم پێویستی بە هەوڵی بە کۆمەڵ هەیە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پێویستمان بە هەوڵی بەکۆمەڵی هەموو وڵاتانی جیهانە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس؛ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "پانگ سەن" Pang Sen  باڵۆیزی چین لە تاران، بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا وتیشی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کۆبوونەوەی چەن لایەنە لە تاران بەڕێوەد دەچێ.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها پرۆسەی ڕوو لەگەشەی تەعامولاتی ئێران و چینی بە پۆزتیڤ نرخاند و وتی: هاوکاریی پەرلەمانی پشتیوانیی گرینگ بۆ پەرە پێدانی پێوەندیی دۆستانەی دوو وڵاتە و ئێران گرینگایەتییەکی تایبەت دەدات بە بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی لەگەڵ چین.

ئەمیر عەبدوڵاهیان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەستێنی شیاو و لەبار بۆ بەشی جۆربەجۆری ئابووریی و بازرگانی نێوان ئێران و چین لە ئارادایە کە دەبێ لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی هاوکارییەکان و پەرە پێدانی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو گەل کەڵکیان لێ وەرگیردرێ.

"پانگ سەن"ـیش ئاستی هاوکارییەکانی پکەن _ تارانی بە باش و ڕوو لە پەرە هەڵسەنگاند و وتی؛ چین بایەخێکی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران.

باڵیۆزی چین لە تاران هەروەها  تیرۆریزمی بە نیگەرانیی هاوبەشی هەموو وڵاتان زانی و جەختیشی کرد لە سەر خەباتی بەکۆمەڵی جیهانی دژ بەم دیاردە دزێوە.

سەرپەیڤ