تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • پێگەی سەربازی هێزی زەوینیی سپا: ڕووداوەکەی میرجاوە کارێکی شۆڤاریی بووە

پەیوەندییە گشتییەکانی پێگەی سەربازی قودسی هێزی زەوینیی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند؛ ڕفێندرانی ژمارێک لە بەسیجیانی خۆجێیی و سنوورپارێزان لە خاڵی سیفری سنووری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، کاری کەسانی سیخوڕ بووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی پێگەی سەربازی قودسی هێزی زەوینیی سپا لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر ژمارێک بەسیجی خۆجێی و هێزەکانی هەنگی سنوری کە لە پێگەی ئاگاداریی لەخاڵی سیفری سنوریی(میرجاوە) جێگیربوون، بە خەیانەت و ڕێککەوتنی ژێربەژێری کەسانی سیخوڕ و سەربە گرووپە دژە شۆڕشەکان رفێندران.

ئەو ڕاگەیێندراوە لە درێژەدا بەئاماژە بەوەی کە ئەو پێگەیە لەباری ئەمنییەوە زۆر پێگەیەکی بەهێز و قایم بووە، ڕایگەیاندووە: دەس وپێوەندییەکانی تیرۆریستان کە لەلایەن دەم و دەزگە بیانییەکانەوە هیدایەت و پاڵپشتی دەکرێن، بە هەڵخەڵەتاندن و تەماح وەبەرنانی کەسانی سیخوڕ، ئەو ڕووداوەیان سازدا لە خاڵی سیفری سنووری و لەڕووبەڕووی یەکێک لە پێگە سنوورییەکانی وڵاتی پاکستان.

پەیوەندییە گشتییەکانی پێگەی سەربازی قودسی هێزی زەوینیی سپا لە کۆتاییدا جەختی کردووە: ئۆپراسیۆنی راوەدوونانی شەڕخوازان، تیرۆریستان و کەسانی سیخوڕ و سەر بەدوژمن و هەروەها هەوڵی پێویست بۆ ئازادکرانی ڕفێندراوان شێلگیرانە خراوەتە بەرنامەی کاری هێزە بەرەڤانی وئاسایشییەکانی جێگیر لەناوچە سنووریەکان و ئەو چاوەڕوانییەش لە حکومەتی پاکستان دەکرێ کە بەجیددی هەڵس وکەوت بکا لەگەڵ شەڕخوازان و تیرۆریستانێک کە لەتەنیشت سنوورەکانیان خۆیان مڵۆز داوەو لەلایەن ژمارێک وڵاتی دواکەوتووی شەڕخواز و تیرۆریست پەروەری ناوچە داکۆکی دەکرێن و کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، هەروەها خێرا لەمەڕ ئازادکران و ڕادەست کرانی سنوورپارێزان هەوڵ بدات.