تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • گۆڕانکارییەکانی سووریاو  یەمەن، تەوەرەی وتووێژەکانی جابری ئەنساری و وەزیری دەرەوەی قەتەر

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە یەمەن و سوریا وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیداری ڕۆژی چوارشەممەی حسێن جابری ئەنساری یاریدەریباڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری  سیاسی و شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان  ئالی سانی ، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دۆحە،  دوو لایەن سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و بەتایبەت  هەوڵەکانی ئێستا بۆ چارەسەرکردنی  قەیرانی ناوچە لەوان لە یەمەن و سوریا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

حسێن جابری ئەنساری  ڕۆژی سێ شەممەش لە مەسقەت  لەگەڵ یووسف  بن عەلەوی  وەزیری دەرەوەی عومان دیداری کرد.

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی  ئێران لە کاروباری تایبەتی  سیاسی لە مەسقەت لەگەڵ نوێنەرانی  ژمارێک تاقمی جۆربەجۆری یەمەنی سەبارەت بە هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ کۆتایی دان بە شەڕی عەرەبستان بە دژی یەمەن، بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ