یەکێتیی و یەکڕیزی نەتەوە و دەوڵەتی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکوتەکان
تشرینی دووهم 11, 2018 19:11 Asia/Tehran
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکوتەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا یەکگرتتو یەکڕیزن .
سێرگێیی ڕیابکوف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا لە موسکو وتی پتەوبوونی ئابووری ئێران نەبێ بە کەم بایخ بزانرێت چۆنکوو دامەزراوەکان و ڕێکخراوە ئابووری و دەوڵەتیەکانی ئێران لە هەمبەر بتایکوتەکانی ئێراندا ڕاوەستاون . ڕیابکوف وتیشی ئێران دەتوانێ ڕێگاچارەیەک بۆ بەرەنگار بوونەوەی لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا بدۆزێتەوە . جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی خۆی بە دوای تێکڕووخانی ئیرادەی نەتەوە و دەوڵەتی ئێرانە وەبیریشی هێنایەوە کە مەبەستەکەی هیچکات بە دی نایەی .