پێشوازیی فەرمیی روحانی لە بەرهەم ساڵح
تشرینی دووهم 17, 2018 10:55 Asia/Tehran
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی پێشوازی کرد لە سەرۆکی عێراق لە کۆگای فەرهەنگیی - مێژوویی سەعدابادی تاران .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بەرهەم ساڵح لە سەرووی شاندێکی باڵادا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گەیشتە تاران .
سەرۆکی عێراق لەم سەردانە دوو رۆژەیەدا جیا لە روحانی سەرۆک کۆمار ، چاوی دەکەوێ بە ژمارێک لە کاربەدەستانی ئێرانیش .
دوای ئاهەنگی پێشوازیی فەرمیی ، دانوستانی دوو قۆڵیی نێوان سەرۆکانی عێراق و ئێران دەستپێدەبێ و دوای ئەوە لیژنە سیاسی ، ئابووری و فەرهەنیگەکانی دوو وڵات وتووێژی خۆیان ئەنجام ئەدەن .