ئامادەبوونی نوێنەرانی١٠٠وڵات لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی
سکرتێری گشتیی کۆگەی جیهانی لێک نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ڕایگەیاند، نوێنەرانی سەت وڵات بەشداری سی و دووهەمین کۆبوونەوەی جیهانیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران دەبن.
ئایەتوڵڵا "موحسین ئەراکی" سکرتێری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان رۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: سەرباری ئاستەنگ چێکردنی ئیستکبار بۆ تێکدانی وەحدەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، نوێنەرانی سەت وڵات لە سی و دووهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران ئامادە دەبن.
ئایەتوڵڵا ئەراکی بەئاماژە بەهەوڵی هاوپێوەند بە پرسی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزاکان لە جیهانی ئیسلام و تەگەرەنانەوەو لەمپەردانانی ئیستکبار بەمەبەستی تێکدان و شێواندنی وەحدەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدا ڕەوتێک لەدژ ئێران بەهاوکاری هێزەکانی هاوڕەوتی وەک دەسەڵاتدارانی عەرەبستان و رژیمی زایۆنی، دروست بکات.
سکرتێری گشتیی کۆگەی لێک نزیک بوونەوەی ئائینزا ئیسلامییەکان هەروەها وتی: میوانانی جڤینی وەحدەتی ئیسلامی، ڕێگاکانی بەهێزکران و وەحدەتی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لە بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنان تاووتوێ دەکەن.
سی و دووهەمین خولی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی ٢٤ هەتا ٢٦ی نۆڤمبەر لەتاران بەڕێوە دەچێ.