ئێران پەلاماری تیرۆریستیی تکریتی شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 19, 2018 08:21 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی دەڕرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بە شەرمەزارکردنی پەلامار تیرۆریستەکەی تکریت ، لە گەڵ حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە و بنەماڵەی قوربانیان هاوخەمیی نیشاندا .
بەهرام قاسمی جەختی کردەوە تیرۆریستانی تەکفیری کە جێگە و پلەی خۆیان بە خۆڕاگریی خەڵکی عێراق لە دەست داوە ، بە هەڵمەتی خۆکوژانە- تیرۆریستیی بەنیازی ئەوەن وانیشان بدەن عێراق نائەمنە و تۆڵە لە گەلی عێراق دەکەنەوە کە هەڵبەت کارناکاتە سەر ویست و ئێرادەی حکومەت و گەلی عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی دژی ئەوان و خاشەبڕکردنی ئەم لووە شێرپەنجەییە .
دوانیوەڕۆی یەشکەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری تکریتی عێراق لانیکەم 6 کەس کوژران و 16 کەسی دیکە بریندار بوون .