کانونی یه‌که‌م 13, 2018 07:50 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: دانیشتنەکەی ئەم دواییەی ئۆپێک، شکست ھێنانێکی دیکە بوو بۆ ئەمریکا

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیشتنی ئەم دواییەی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت لە ڤییەنای پێتەختی نەمسای بە شکست ھێنانێکی دیکە بۆ ئەمریکا زانی.

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە بەرنامەی وتووێژی تایبەتی بەشی ھەواڵەکانی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران، دانیشتنی ئەم دواییەی ئۆپێکی بە سەخت و لەژێر گوشاری توندی ئەمریکادا زانی و وتی: زۆربەی گوشارەکانی سەر ئێران لە کۆبوونەوەکانی ئۆپێک لە لایەن دوو وڵاتی دراوسێوە بوو کە کردارەکانیان نادۆستانە بوو.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: ئەگەر ئێران ڕەزامەند بایە بە دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی خۆی، ٦٠٠ ھەزار بەرمیل لە بارستایی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتەکەی کەم  دەبووەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگرتنی خۆی لەو ڕێککەوتنەی ئۆپێک بۆ دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەخشرا.

زەنگەنە بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕەوتی ئێستای بازاڕ وا دەر دەخات کە ھەنگاوەکەی ئۆپێک لەمەڕ دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت قەبوڵ کراوە، پێی داگرت: ئۆپێک ھێندێک ھەڕەشەی لە سەرە کە بڕێکیان دەرەکی و بەشێکیشی نێوخۆیین.

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتی: نەوتی نەپاڵاوتەو بەرھەمەکانی لە ڕوانگەی بایکۆتەوە ھیچ جیاوازییەکیان نییەو بگرە گوشاری ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی بەرھەمە نەوتییەکانی ئێران زیاتر لە نەوتی نەپاڵاوتەشە.

سەدوحەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت(ئۆپێک) ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەینیی ڕابردوو ( ٦ و ٧ ی دیسامبەری ٢٠١٨) لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشداری کردنی ڕێککەوتنی ئەندامانی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت بە ئۆپێک و نائۆپێکەوە سەبارەت بە دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتی دانی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بەخشراوە.

ئەندامانی ئۆپێک لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئاستی بەرھەمھێنانی خۆیان ٨٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کەم کەنەوە، ئێران، ھێنزۆئێلا و لیبی لە بەشداری کردن لەم ڕێککەوتنە بەخشراون.

 

سەرپەیڤ