جەختکردن لە سەر پەرەی پێوەندییەکانیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە دیداری لەگەڵ وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەمەی کە پێوەندییەکانیی کۆماری ئازەربایجان وئێران بە سەرکەوتوویی پەرەی دەبێت گوتی: پێوەندییەکانی دوو وڵات هەر ئێستا لە ئاستێکی باڵا دایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئیلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی هەینی لە دیداری لەگەڵ سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئاماژەی کردە هاوبەشییە مێژووییەکانیی خەڵکی دوو وڵات و گوتیشی: هەر ئێستا پێوەندییەکانی دوو وڵاتی دۆست و برا پەرەی سەندووە.
ئیلهام عەلی ئێف گوتی: سەفەرەکانیی سەرۆک کۆماری و کاربەدەستانی پایە بەرزی ئێران بۆ وڵاتی ئازەربایجان ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بە هێزبوونەوەی پێوەندییەکانی دوو وڵات.
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان گوتیشی: ئەو بەڵگەنامە دوو لایانانە وا ئیمزا کراوە لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئێران بە سەرکەوتووی بەڕێوە دەچن. ئیلهام عەلی ئێف متمانەی دەربڕیوە کە سەفەری وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بۆ کۆماری ئازەربایجان یارمەتی ئەدات بە پەرەی پێوەندییەکانیی دوو وڵات.