کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:55 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: دوژمنان ناتوانن ببنە ئاستەنگی بەردەم پێشکەوتن و هێزمەندیی گەلی ئێران

وەزیری بەرگریی وپشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئێران لە چل ساڵی رابردوودا شایەتی دوژمنایەتی جۆراوجۆری ئیستکباری جیهانی بەسەرکردایەتی ئەمریکاو رژیمی زایۆنی بووە، بەڵام هەموو جارێک گەلی ئێران سەربەرزانە لەو کێشە رزگاری بووە.

سەرتیپ ئەمیری حاتەمی ئەمڕۆ دووشەممە بەئامادەبوون لە کۆڕەجێژنی حەوتەی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای زانکۆی سەنعەتیی مالکی ئەشتەر لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە ئەمجارەش دوژمنان نەیانتوانی ڕێگربن لەبەردەم پێشکەوتن و باڵادەستیی گەلی ئێراندا، وتی: ئەمڕۆ سیستەمی زاڵێتی خواز، لەسەر زەبر وەشاندن لە ئێرانی ئیسلامی چڕبووەتەوەو بەم پێیە، ئەوان بە هەڵایساندنی شەڕێکی ئابوری ئەسڵ و بنەمای نیزامی ئیسلامی و هێزی بەرگریی ئێرانیان کردۆتەئامانج.

وەزیری بەرگریی ئێران، بەئاماژە بە ستراتژیاکانی دوژمن بۆ زەبر وەشاندن لە نیزامی ئێرانی ئیسلامی، وتی: لاوازکردنی هێزی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ئامانجی تەوەرەیی لەلایەن دوژمنانەوە پێوشوێن دەگیردرێ بۆیە، دوژمنان لەگەڵ دەسەڵات وتوانای مووشەکی و هێز و باڵادەستیی ناوچەیی ئێران نەیارەتی دەکەن.

ئەمیری حاتەمی ئاماژەی کردە گرێبەستەکانی سپێردرانی چەکەمەنی ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی بە وڵاتانی ناوچە، و وتی: ئامانجی ئەمریکییەکان، بەهێزکردنی وڵاتانی بن کۆنترۆڵی خۆیان لەناوچە و لاوازکردنی ئێرانە، بەڵام لەسای لوتف وکەرەمی خوداوەو بەهۆی ژیریی و ڕێوشوێنی فەرماندەری باڵای گشت هێزە چەکدارەکان، ئێران سەرباری گشت بەرتەسکی و دوژمنایەتییەکان ، توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە لوتکەکانی پێشکەوتن و هێزمەندیی .