کانونی یه‌که‌م 18, 2018 07:27 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی فاتمەی مەعسوومە(د.خ)

ئەمڕۆ سێ شەمە 10 ڕەبیعولسانی ساڵی 1440ی کوچی مانگی ڕێککەوتە لە گەڵ هەژدەی دیسەمبەری ساڵی 2018 ساڵڕۆژی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (س) .

حەرەمی  پاکی حەزرەتی  فاتیمەی مەعسوومە -س- لە شاری پیرۆزی قوم  لە باشووری تاران  دایە . شاری پیرۆزی  قوم  لە شەوی ساڵڕۆژی  وەفاتی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە  کچی خوشەویستی  ئیمام موسا کازم ئیمامی حەوتەمی  شێعەکانی جیهان نوقمی ماتەمە .

خەڵکی  ئەو شارە  بە  هەڵواسینی  ئاڵا و لافیتەگەلی  ڕەش بە نیشانەی تازیەداری  و بەڕێوە چوونی  ڕێو ڕەسمی تازیەداری    ئەوین و خوشەویستی   خۆیان بەو  ئافرتەی ئیسلام و  ئالی بەیت و تەهارەت  نیشان دا . 

  لە گڵکوی  پاکی حەزرەتی مەعسومە  بەرنامەگەلێکی تایبەتی وتاردان و مەداحی بەڕێوە دەچێت.

سەدا و سیمای کوماری ئیسلامی ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی وەفاتی  حەزرەتی مەعسوومە لە هەموو  مووسڵمانەکانی جیهان بە تایبەت  شێعەکان  وموسوڵمانان سەرەخۆشی دەکات.