کانونی دوھەم 13, 2019 10:29 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە: بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لە پۆڵندا شکستێک دەبێ بۆ ئەورووپا

سەرۆکی کۆمیسیۆمنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لە پۆڵندا، زاڵ بوونی خۆیان بە سەر ئەورووپا بسەلێمنن کە ئەوەش شکستێک بۆ ئەورووپایەکان دەبێ.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵە بێ ئاکامەکانی ئەم وڵاتە بۆ نانەوەی کەشی دژە ئێرانی، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە واشینگتۆن پلانی داڕشتووە بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئێران لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی فێڤرییە لە وەرۆشۆی پۆڵندا.

"حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نئیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە کاردانەوە بە بەرنامەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لە پۆڵندا وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش ئەوەی کە دیپلۆمات بێ، ئەفسەرێکی هەواڵگرییە و پسپۆڕایەتییەکەیشی لە بواری وەڕێخستنی شەڕی سایکۆلۆژیکە.

فەلاحەت پیشە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پۆمپێئۆ هەوڵی دا سەرەتا لە نێو خودی ئەمریکا دژ بە ئێران شەڕێکی سایکۆلۆژیک وەڕێ بخات کە بە سەرنج دانی ئەو نە یارەتییانەی دژ بە سیاسەتەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئارادایە و هەروەها مەسەلەی تەریک کەوتنەوەی ئەم وڵاتە، بە کردەوە نەگەیشتە ئەنجامی دڵخوازی.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نئیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا وتی: سەرکەوتنی ئێران لە بواری زانستی لە لایەکەوە و دیپلۆماسیی فەرمی و ڕوون  و ڕاشکاوانەی ئێران لە لایەکی دیکەوە بۆتە هۆی پاشەکشەی ئەمریکاییەکان بەرەو مەتەرێزی شەڕی نەرم و درۆ و دەلەسەی هەواڵگری و پڕوپاگەندەیی.

سەرپەیڤ