کانونی دوھەم 18, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینی کاتیی تاران : خەباتی دژی سپی کردنەوەی پارەو تیرۆریزم درۆیەکی گەورەیە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە

گوتاربێژی نوێژی ھەینیی تاران وتی : ڕاستیی پێکھاتنی تاقمی ھەنگاوی دراڤیی FATF بە بیانووی خەباتی دژی سپی کردنەوەی پارەو باربووکردنی تیرێریزم، میکانیزمێکە بۆ زاڵ بوون بەسەر زانیارییە دراڤییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکەدا.

ئایەتوڵڵا موحەممەد عەلی موحەددیی کرمانی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران، خەباتی دژی سپی کردنەوەی پارە و تیرۆریزمی بە درۆیکەی گەورە زانی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوەو وتی:سەرچاوەی سپی کردنەوەی پارەو  بارەبووی دراڤی و چەک و چۆڵ بۆ تیرۆریستان، ئەمریکاو ڕۆژئاوان و ئەو وڵاتانە ھاوڕێ لەگەڵ ئیسرائیل لایەنگرانی گەورەی تیرۆریزمن لە ناوچەکەو جیھاندا.

ئایەتوڵڵا موحەممەد عەلی موحەددیی کرمانی وتیشی: ئەمە ئێران بوو کە لەگەڵ داعش وەک تیرۆریزمێکی دەستکردی ئەمریکا خەباتی کردو ئەم تاقمە تیرۆریستەی لە سووریاو عێراق وەدەر نا.

خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران، تیشکی خستە سەر دان پیادانانی ئەمریکییەکان لە بارەی پێکھێنانی داعش لە ناوچەکە بە مەبەستی دابەشکردنی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و وتیشی: ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و بەکرێگیراوە ناوچەییەکانیان گەورەترین داکۆکیکارانی دڕندایەتییە دژی مرۆڤیەکان لە ھەمبەر جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن و لە خاک و خوێن دا گەوزاندنی ھەزاران ژن و منداڵی بێ تاوانی یەمەنین.

ئایەتوڵڵا موحەممەد عەلی موحەددیی کرمانی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ھەروەھا ئاماژەی کردە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری چەوساوە فەلەستین و وتیشی: دوای ھەنگاوەکانی دژی فەلەستینیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەماوەری غەززە ھەموو ھەینییەک خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە لە کەرتی غەززە بەڕێوە دەبەن کە لە ئەنجامی کرداری دڕندەکارانەی لەشکریانی زایونی بۆ پێشگرتن بەو خۆپیشاندانانە ھەتا ئێستا سەدان فەلەستینی شەھیدو ھەزاران کەسیپ بریندار کراون.

ئایەتوڵڵا موحەممەد عەلی موحەددیی کرمانی خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمریکا وەکوو بەرگریکاراتنی درۆینەی مافی مرۆڤ لە ھەمبەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی و عەرەبستان لە ناوچەکە، پێی داگرت: تاکە ڕێگای بەربەرەکانێی دژی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بەرخۆدان و ڕاوەستانە کە دەرەنجامە ئەرێنییەکانی لە سووریاو عێراق و لوبنان و فەلەستین و ھەڵاتنی سەرشۆڕانەی ئەمریکا لە سووریادا بەدی دەکرێت.

بەرنوێژی کاتیی تاران پێی داگرت: جەماوەری غەززە و فەلەستین ھەتا ئێستا لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەی ڕژێمی ئیسرائیل خۆڕاگرییان نواندووەو دیارە سەرەنجام سەرکەوتن ھەر بۆ بەرەی خۆڕاگری دەبێت.