شوبات 06, 2019 21:08 Asia/Tehran
  • زەریف : جێگیرکرانی سوپای سوریا لەسنوور لەگەڵ تورکیا تەنیا ڕێگای پاراستنی ئاسایشە

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە وتووێژی تاران و ئانکارا لەبارەی ئەگەری هەڵمەتی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، وتی: تەنیا ڕێگای پاراستنی ئاسایش، جێگیرکرانی سوپای سووریا لە سەر سنووری لەگەڵ تورکیادایە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "رووسیا ئەلیەوم" وێڕای نەیارەتی لەگەڵ کردەی سەربازیی تورکیا لە خاکی سوریا، وتی: داگیرکەری بەداگیرکەریی جێگۆڕکێی پێ ناکرێ بۆیە هێزە سوریەکان کە خۆیان خاوەنی سەرزەوینەکەیانن دەبێ ڕزگاری بکەن و سەروەریی خۆیان بسەپێنن.

زەریف بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تەنیا خەڵکانی سوریا دەکارن ئاسایشی ناوچە باکوریەکانی ئەو وڵاتە لەسنور دەگەڵ تورکیا جێگیر بکەن، وتی: ئێران و ڕووسیا ئامادەی یارمەتیدانی تورکیاو سوریان بۆ گەیشتن بەڕێگاچارە.

لەچەند حەوتەی ڕابردوودا تورکیا بەبیانووی ئامادەبوونی "پەکەکە" لەسنوری سوریا لەگەڵ تورکیاو لەسەروبەندی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایگەیاند کە ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئەو ناوچانایە. سوریاش لەگەڵ ئەو کردەی تورکیا نەیارەتی کردووە.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە٢٧ی نۆڤمبەری١٩٧٨ دامەزراوەو لەساڵی١٩٨٤وە لەدژ حکومەتی ناوەندیی تورکیا چەکداری چەکدارانە دەکا.

سەرپەیڤ