ئامادە بوون لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان ؛ جێژنی چل ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادە بوونی بەربڵاو ی بەرپرسان و کەسایەتیە وەرزشیەکان
زۆرێک لە بەرپرسان و کەسایەتیە وەرزشیەکانی وڵاتەکەمان بە ئامادە بوون لە ڕێپێوانی ئەمڕۆی 22 ڕێبەندان لە جێژنی گەورەی چل ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداریان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر ، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بیست و دووی ڕێبەندانی ساڵی 1397 بوو بە چڵ ساڵان و خەڵکی ئێران لە سەرانسەری وڵات بە ئامادە بوون لە شەقامەکان و بەرز کردنەوەی دروشم جێژنی ساڵوەگەڕی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان بە ڕێوە برد .
زۆرێک لە بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکەمان بە ئامادە بوون لە ڕێپێوانی ئەمڕۆ لە جێژنی گەورەی چڵ ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی بەشداریان کرد . بە و پێیە سەرپەرستی فدڕاسیونی کاراتە باڵە سەرۆکی فدڕاسیونی تیر و کەوان بادی بیلدینگ و هەروەها زۆرێک لە کەسایەتیەکانی وەرزش لە ڕێ و ڕەسمی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێپێوانی یۆموڵڵای 22 ڕێبەندان ئامادە بوون .