شوبات 14, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ڕیشەی سەرەکیی ترۆریزم لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکاو زایۆنیزمە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرچاوەی سەرەکیی ترۆریزم لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکاو زایۆنیزمەو بەداخەوە ژمارێک وڵاتی خاوەن نەوتی ناوچەش، داکۆکیکارانی دراڤیی ترۆریستانن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە پاش جێهێشتنی تاران بەرەو سوچی ڕووسیا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی ژمارێک لە پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە خێزانی خودان ڕێزی ئەو شەهیدانە، هێزە چەکدارەکان ، سپای پاسداران و سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: ئەو چەشنە تاوانکاریانە ، کارناکاتە سەر ئیرادەی پتەو و قایمی گەلی مەزنی ئێران و ئەو ڕێبازەی هەڵیانبژاردووە، بەدەسەڵاتەوە بەردەوامی دەکەن.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران قەت ملکەچی زلهێزان نابێ، ڕوو لە ژمارێک وڵاتی دراوسێ کە گرووپە ترۆریستییەکان لەخاکی ئەو وڵاتانە بۆ ئەنجامدانی پەلاماری ترۆریستی کەڵک وەردەگرن، وتی: وڵاتانی دراوسێ ڕادەسپێردرێن پێبەندی ئەرک وبەرپرسایەتی یاسایی خۆیان بن لەبەرامبەر ڕەچاوکرانی مافی دراوسێتی شیاو و ڕێگە نەدەن بە ترۆریستان لە خاک و سەرزەوینەکەیان بەدژ وڵاتانی دیکەی دراوسێ کەڵک وەربگرن.

سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی دانیشتنی "سوچی" ش وتی: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە بۆ ئێران زۆر گرینگەو گشت خاکی سوریا دەبێ لە دەست حکومەتی دەمشقدا بێ.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، تارانی بەرەو سوچی جێهێشت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارە لەپەراوێزی دانیشتنی سوچی، بەجیا لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا دیدار و وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ