شوبات 17, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی باڵوێزی پاکستان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بە دوای پەلاماری تڕوڕیستی لە سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران باڵوێزی پاکستان بانگ کرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیدارەی  گشتیی دیپلوماسی  مێدیایی  وەزارەتی  دەرەوە ، بەڕێوەبەری گشتیی  ئاسیای  ڕۆژئاوایی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە  لە دیداری  ڕەفعەت مەسعوود  باڵوێزی پاکستان  لە تاران  وێڕای ئاماژە بە  پەرەی کردەوەی تڕوڕیستی  لە ناوخۆی پاکستان  ناڕەزایەتی  ئێرانی بە ناوبراو ڕاگەیاند بەڕێوەبەری  گشتیی ئاسیای ڕۆژئاوایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  جەختی کرد  تاران لە دەوڵەت و ئەرتەشی پاکستان چاوەڕوانی هەیە  شێلگیرانە   دژی بنکەکان ؛ جموجوڵەکان و جێگیرکردنی  تاقمی تڕوڕیستی  چالاک لە ناوچە ی سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران هەڵس و کەوت بکات و ڕێگا نادات  ئەو تاقمە تڕوڕیستیە بە کردەوەی  نامروییانەی خۆیان ببێتە هۆی  نائەمنی  بەدبینی   و بێ متمانەیی  نێوان دوو وڵات . بەڕێوە بەری گشتیی ئاسیای ڕوژئاوایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها داوای لە دەوڵەتی پاکستان کرد کە کردەوەی خێرای و پێویست بۆ ناساندن  و گرتنی هوکارەکانی جەنایەتی  تڕوڕیستی  لە سیستان و بەلووچستان  ئەنجام بدات ڕەفعەت مەسعوود  باڵوێزی پاکستان  لە تارانیش  وتی  پرسی ناڕەزایەتی  ئێران بە دەوڵەتی خۆی ڕادەگەینێ .

سەرپەیڤ