شوبات 19, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران گرینگترین پەیوەندیی ستراتژیکی جیهانی لەگەڵ چیندا هەیە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوشانە چینیەکەی بەئاماژە بە گرینگایەتی پەیوەندییەکانی چین و ئێران، پێی داگرت: ئێران گرینگترین پەیوەندیی ستراتژیکی لە جیهاندا لەگەڵ چین هەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ "وانگ ئی" هاوشانە چینیەکەی کە لە میوانخانەی دەوڵەتیی پیکەن بەڕێوە چوو، باسی سەفەری "عەلی لاریجانی" و شاندی یاوەری بۆ چین کرد وەک دەسپێکێکی نوێ و وتی: چین لە وڵاتانی گرینگ بۆ ئێرانەو لە سیاسەتی دەرەوەیی ئێران دەورێکی باڵا دەبینێ.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە هاوڕێی سەرۆکی مەجلیس و شاندێکی پلەبەرز سەردانی پیکەنی کردووە، وتی: ئەو سەفەرە دەسپێکێکی تازەیە لە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و پێشاندەری نیگای ستراتژیکیی تاران بە چینە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی چینی لە خەڵک و حکومەتی ئەو وڵاتە، ڕێزی گرت لە پێشوازی گەرم و گوڕی چین لەو سەفەرە.

"وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چینیش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کە لەسەر بانگهێشتنی "لی ژان شو"ی هاوشانە چینیەکەی لەسەرووی شاندێکدا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەکاتی خۆجێی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی پیکەن.

سەرپەیڤ