شوبات 27, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • نەیارەتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ لەکارکشانەوەی زەریف

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیارەتی کرد لەگەڵ لەکارکشانەوەی "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە نامەیەکدا بۆ "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای نەیارەتی لەگەڵ لەکارکشانەوەی ناوبراو، قەبووڵکردنی لەکارکشانەوەی زەریفی، لەدژ بەرژەوەندییەکانی وڵات زانی.

رۆحانی وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لەهێڵی پێشوەی خۆڕاگرییە لەهەمبەر زەخت وگوشاری هەمەلایەنەی ئەمریکاو سەرکەوتنەکانی ئەو وەزارەتخانە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەبەرەوڕووبوونەوەی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەئاستی ناوچەو جیهاندا، جێی سەرنج بووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە شادبوونی دوژمنانی خەڵکی ئێران بۆ وێنە رژیمی زایۆنی لە وازهێنانی زەیف لە پۆستەکەی ، باشترین بەڵگەیە بۆ سەرکەوتوویی و گەورەترین هۆیە بۆ درێژەپێدانی چالاکییەکانی لە پۆستی وەزیری دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، پێی داگرت: بەهێزانە، بوێرانەو ژیرانە درێژە بە ڕێبازەکەت بدە.

محەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە لەپەیجەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا نووسی کە لە پۆستەکەی کشاوەتەوە.

سەرچاوە نافەرمییەکان، بڕێک ناهاواهەنگیی پرۆتۆکۆلی نووسینگەی سەرۆک کۆمارییان، بە هۆکاریی لەکارکشانەوەی زەریف ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ