ئادار 26, 2019 14:22 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕ ێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای  هەستانی لافاوی ماڵوێرانکەری شیراز

دوابەدوای ڕووداوی هەستانی لافاوە وێرانکەرەکەی شیرازی باشووری ئێران، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێک دا بۆ ئیمام جومعەی ئەم شارە، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی خەمبار، داوای خێرایی و جیدی بوون لە کاری فریاگوزاری بۆ لێقەوماوانی ئەم پارێزگایەی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ حوجەتولئیسلام لوتفوڵڵا دژکام، ئیمام جومعەی شیراز ڕاگەیەندراوە ، ڕووداوی خەمباری لافاوی  ماڵوێرانکە لەشیراز کە بووە  هۆی کوژرانی ژومارێک لە خەڵکی خۆشەویست و  خەمبار بوونی بنەماڵەکان لە ڕۆژانی  جەژن و هەروەها بریندار بوونی ژومارێکی تر و وێرانی و خەسار  لەشارەکە دا، مایەی خەم و پەژارەی منە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویەتی: وا ھەڵدەگرێت کە حوجەتولئیسلام  دژکام ئیمام جومعەی  شیراز وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاو و سەرەخۆشی من بە بنەماڵەی لێقەوماوان و هەروەها بریندارانی ئەم ڕووداوە، لە هەوڵدان بۆ دڵدانەوەو قەرەبوو کردنەوەی زیانەکان و یارمەتی دانی خەڵک، لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت هاوکاری بکەن  و هەموان ڕاسپێرن بۆ خێرایی دان و جیددی بوون لە ڕاپەڕاندنی  ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان.

لە ڕووداوی ھەستانی لافاو لە ڕۆژی دووشەممە لە شیراز، نۆزدە کەس کوژران و 105 کەسیش بریندار بوون  .