نیسان 02, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • زەریف:بایکۆتەکانی ئەمریکا تیرۆریزمی ئابوورییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران وتی: ئەم بایکۆتانە تیرۆریزمی ئابوورین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی سێ شەممە لە پەیامێکی توییتێڕی دا نووسی: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ کە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە، لە سەر ڕێگای یارمەتی گەیاندنی ڕێکخراوەی مانگی سووری ئێران بە تەواوی ناوچە لێقەوماوەکانی لافاوە دەگمەنەکەی ئەم دواییەی وڵات لەمپەری ساز کردووە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەو کردەوانەی وا لە بارەی ئێرانەوە قەدەغە کراوە فرۆشتنی کۆپتەری فریاکەوتنە کە لە دۆخی ئێستای ناوچە جۆربەجۆرە لافاو بەرکەوتووەکاندا پێویستن و ئەمەش نەک ھەر شەڕی ئابوورییە بەڵکو تیرۆریزمی ئابووری دێتە ئەژمار.

لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا لافاو بڕێک لە ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوتو باشووری ئێرانی داگرتووەو زیانێکی دراڤی و گیانیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ