نیسان 03, 2019 11:37 Asia/Tehran
  • وەڵامی زەریف بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاو لە ئێرانی دایەوە.

"محەممەد جەواد زەریف"  شەوی چوارشەممە لە تویتەردا بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەدرۆ خستەوە و وتی: هەورا کە لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ڕایگەیاند؛ ڕێکخراوی هەیڤی سووری ئێران بە هۆی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکاوە ناتوانێ یارمەتیی دراوی وەرگرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران دیسان جەختی کرد: ئەمریکا دەبێ دان بنێت بە تیرۆریزمی ئابووریی خۆیدا.

پێشتر مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی درۆینەدا بانگەشەی کردبوو ئەمریکا ئامادەیە تا یارمەتیی فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بدات ، ناوەندێک کە پارە لە ڕێگای ڕێکخراوی هەیڤی سووری ئێرانەوە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان دەگوازێتەوە.

بارینی بارانێکی توند و کەم وێنە لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران بووە هۆی تەقینی چۆم و ڕووبارەکان و هەستانەوەی لافاو.

هەر بەم بۆنەوە بەرپرسان و کاربەدەستانی سەربازی و ناسەربازیی ئێران بۆ لێکدانەوەی باروودۆخ و پلان داڕشتن بۆ کۆنترۆڵی ئەو قەیرانە خۆیان گەیاندە ناوچە لافاو لێکەوتووەکان.

نیشتەجێ کردنی خێرای خەڵکی لافاولێکەوتوو هەر لە هەمان کاژێرە سەرەتاییەکانی هەستانەوەی لافاو دەست پێ بوو و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو بە ئیمکاناتی دەوڵەت، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەرتەش و بەسیج  ئێستایش هەر بەردەوامە.

لە ئەنجامی ئەو لافاوە بێ وێنەیەدا ژمارێک  شاروومەندی ئێرانی گیانیان لە دەست دا و چەن شار و گوندێکیش بە تەواوەتی چوونەتە ژێر ئاو.

سەرپەیڤ