نیسان 17, 2019 20:01 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی سێی خولی دانووستان لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوار شەممە لە ئانکارا لە درێژەی سێی خولی دانووستان، جەختیان کردووە لە سەر قووڵتربوونەوەی پێوەندییەکانی دوو قۆڵی دا.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەیزیر دەرەوەی ئێران و "مەولوود چاووش ئۆغلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی ئەم وتوویژانە دا،سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی دراوی یەکێتی ئەورووپا بۆ پشتگریی لە بازرگانیی لەگەڵ ئێران بیرو ڕایان گۆڕیوەتەوە.

زەریف دوای وتووێژ لەگەڵ چاووش ئۆغلوو،لە هەڵوێستەکانی کاربەدەستان و دەوڵەتی تورکیا لەمەر نەیاریەتیی لەگەڵ بایکۆتەکانیی ئەمریکا دژی ئێران ڕێزی گرت و گوتی: بەهێزکردنەوە و قووڵترکردنیی هاوکاری ناوچەیی لە نێوان تاران و ئانکارا پێویستە.

زەریف بە باسکردنیی ئەمەی ئێران لە هاوکاری بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پێشوازی دەکات گوتیشی: ئێران سەرنجێکی تایبەت بە پێوەندییەکانیی لەگەڵ تورکیا ئەدات وەکوو وڵاتی دۆست و دراوسێ خۆی.

"مەولوود چاووش ئۆغلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیایش وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ خەڵکی ئێران بە هۆی ڕوودانی لافاو،جارێکی تر نەیاریەتی ئانکارای ڕاگەیاند دژی بایکۆتەکانی ئێران.وەزیری دەرەوەی ئێران ئێواڕەی سێیشەممە لە سەرووی وەڤدێکی سیاسی لە دیمەشق،پێتەختی سوریا گەییشتە "ئانکارا"پێتەختی تورکیا.

زەریف بەیانی رۆژی سێیشەممە بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا گەییشتە دیمەشق.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمەشق لەگەڵ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری ،"عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیران و "وەلید مۆعەلێم"وەزیری دەرەوەی سوریا بە شێوەی جیا جیا دیداری کرد.