نیسان 18, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • کۆتایی گەشتی زەریف و ڕاوێژکاریی ئێران و تورکیا لەبارەی پرسە جیاجیاکانی ناوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورک لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پرسە ناوچەیی و جیهانیەکان، ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا خرایە بەرباس و لێکدانەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد جەواد زەریف" ئەمڕۆ پێنج شەممە پێش جێهێشتنی ئانکارا، وتی: سەرباری گەمارۆ سەپاندنەکانی ئەمریکا، ئێران وتورکیا لەمەڕپرسی جیاجیای وەک نرخنامەی تەرجیحی، وزە، کاروباری بانکی، کەڵک وەرگرتن لە پارەی هاوبەشی دوو وڵات و پێکهێنانی میکانیزمی ئینستێکس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، هاوکاری یەکتر دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا لەبارەی پرسی سوریاو ئیدلەب، دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ڤەنزۆئێلا، گۆڕانکاریەکانی باکوری ئەفریقا وتووێژکرا.

زەریف لەبارەی بڕیاری ئەم دواییەی حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ ڤیتۆکردنی پەسەندکراوی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دەسوەردانی ئەمریکا لەکاروباری یەمەن، وتی: ئەوە نیشانەیەکی جیددییە لە ئاستی کارتێکەریی لۆبیی رژیمی زایۆنی لەکاروباری ناوخۆی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش تورکیا، سەردانی سوریای کردو لەبارەی پرسە دوو قۆڵیی وناوچەییەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سوریا دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ