نیسان 22, 2019 19:19 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی  گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی کردەوەی ئەمریکا دژی سپای پاسداران لە کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  مەجلسی  ئێران

وتەبێژی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران باسی کرد لە پەسەن کرانی گەڵاڵەی کردەوەی بەرانبەر لە هەمبەر بە تڕوڕیست زانینی سپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە لەو کومیسیونەدا .

عەلی نەجەفی خوشڕوودی  ڕۆژی  دووشەمە  لە وتووێژێکدا  لە گەڵ  ئیرنا  وتی :  لە دانیشتنی  ئەمڕۆ دووشەمە ،  گەڵاڵەی  کردەوەی  بەرانبەر  لە هەمبەر  بە   تڕوڕیست  زانینی   سپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە   کە بۆ  لێکدانەوەی  زۆرتر لە لایەن  مەجلسی  ئێران ڕادەستی  کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی  دەرەوەیی  کرا بوو  بە چاکسازیگەلێک  پەسەن کرا . نەجەفی  خوشڕوودی  وتیشی  :  بە پێی  ئەو  گەڵاڵەیە  هێزە  سەربازیەکانی  ئەمریکا  لە ناوچەی  ڕۆژئاوای  ئاسیا  ناسراو بە " سنتکام "  و  ڕێکخراوەکان  و  یان دامەزراوەکانی  ژێر کونتڕوڵی  ئەو فەرماندەریەتیە  بە  تێڕوڕیست  پێناسە دەکرێن و دەوڵەتی  ئێران  ئەرکمەندە  لە چوارچێوەی   پەسەنکراوەکانی  ئەنجومەنی  باڵای  ئاسایشی نیشتمانی  لە هەمبەر کردەوەکانی  تڕوڕیستی  هێزە ئەمریکاییەکان کە  بەرژەوەندیەکانی  ئێران  دەخەنە مەترسیەوە  کردەوەگەلی  بەرانبەر و شێلگیرانە  بە پێی ئەو یاسایە  ئەنجام بدەن . وتەبێژی  کومیسیونی  ئاسایشی  و سیاسەتی دەرەوەیی  مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  وەبیریشی هێنایەوە  کە  هەروەها لەو گەڵاڵەیەدا  وتراوە  کە دەوڵەتی  ئێران و هێزە چەکدارەکانی  ئەو وڵاتە ئەرکمەندن  لە کاتی پێویست بە کردەوەی  پێویست  و ئاگادارانە بە جۆرێک  هەنگاو هەڵبگرن  کە هێزە  ئەمریکیەکان نەتوانن  لە هەرجۆرە  توانایی  و ئیمکانێک  دژی  بەرژەوەندی  کۆماری ئیسلامی ئێران  کەڵک وەربگرن . نەجەفی  خوشڕوودی وتیشی :  گەڵاڵەی  تەمێ  و سزادانی    وڵاتانی  هاوکاری  ئەمریکا بۆ سەپاندنی بایکوت بە سەر  ئێران لە لایەن ژومارێک لە نوێنەرانی مەجلس  پێشکەشی  کومییسون  کراوە  و لە کومیسیوندا  بۆ لێکدانەوەی  زیاتر  درا  بە  ئەنجومەنی پەیوەندی  دەرەوەیی  کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی  دەرەوەی  مەجلیس .

سەرپەیڤ