حوزه‌یران 27, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • زەریف: بایکۆتی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆرش سووکایەتی کردن بە سەرجەم گەلی ئێرانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری کەناڵی سی،ئێن،ئێن لەتاران جەختیکرد: کردەوەکانی ئەمریکا لە درێژەی حەوتەکانی ڕابردوو دوژمنکارانە و دنەدەرانە بووە، بەتایبەت بایکۆتەکانی دژی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری کە سووکایەتی زیاتری ویلایەتەیەکگرتووەکان بە سەرجەم گەلی ئێرانە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا بەجەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە ئێران بە دوای بەرەنگاربوونەوەو شەڕ دا نییە گوتیشی: ئەمریکا لە جێگەیەک دا نییە کە ئێران لەنێو بەرێ و خەڵکی ئێران ئامادەی بەرخۆدانن بەرامبەر هەرچەشنە دەستدرێژییەک.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گوتی: داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ  بیر لەمە بکاتەوە کە لە سەدەی هەژدەی زایینی دا ناژین. جاڕنامەیەکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان هەیە و هەرەشەکردن بۆ شەڕنانەوە نایاساییە.

 ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە درێژەی کردەوە دژە ئێرانییەکانی بۆ خستنە گەری شەری دەروونی لەدژی ئێران، بایکۆتگەلێکی تازەی لەدژی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی و ژمارێک لە فەرماندەرانی سپای پاسداران بەڕێوە برد. دەوڵەتی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە: وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بایکۆت دەکات.

سەرپەیڤ