ته‌مووز 09, 2019 14:16 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەرد لە تاران

یازدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەردی رازێنەر، کانگە، ماشین و کەرەستەی کارگە و ئامرازەکانی هاوپێوەند بە ئامادە بوونی ١٢٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوەیی لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی تاران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە دوو دەیەیە کە لە ڕیزی پێنج وڵاتی بان و بەرچاوی بەرهەم هێنەری بەردی کانگەییدایە و ئێستایش لە بارستای ٣٠ ملوێن تەنییەکەی زیاتر لە ٣٥%ی کەڵک وەردەگیردرێت.

سەرجەم بایەخی هەناردەی ڕاگەیەندراوی بەردی ئامادە کراو لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٧ی هەتاوی) گەیشتە ٣٠٥ ملوێن دۆلار.

وڵاتانی ئێراق و ئیمارات ساڵی رابردوو ٦٥%ی سەرجەم هەناردەی بەردەی ئامادە کراوی ئێرانیان بە خۆ تەرخان دا و کۆماری ئازەربایجان، تورکیا، قەتەر، ئەفغانستان، گورجستان و ڕووسیا لە وڵاتانی دیکەی کڕیاری ئەو بەرهەمەی ئێران بوون.

سەرپەیڤ