ته‌مووز 11, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • زەریف: گەلی ئێران لەگەڵ کەسانێک کە دەس ئەدەنە کاری تیرۆریسمی ئابووری وتووێژ ناکات

وەزیری کاروباری دەرڤەی ئێران ڕوو لە ئەمریکیەکان وتی: نەتەوەی ئێران لەگەڵ کەسانێک کەکاروکردەی تیرۆریسمی ئابووریان کردووە ، وتووێژ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران لە مەڕ ئەمەکە ئایا ئێران چرا سەوزی بە ئەمریکا نیشان  داوە بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکان، وتی: ئەمریکیەکان بۆخۆیان بڕیاریان داوە مێزی وتووێژەکان بە جێ بهێڵن و ئێستا بانگەشەیەکی درۆئین وبۆ فرێو دانی بیر وهزری گشتیی ڕادەگەیەنن کە ئامادەی وتووێژن. زەریف هەروەها بە ڕەدکردنی بانگەشەی ئینگلیس لە مەڕ هەوڵی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوت بەریکیان لە کەنداوی فارس وتی: ئەو شتەی کە بۆ خۆیان هێناویانەتە ئاراوە وئەوبانگەشانەی کە دەیانهێننە ئاراو بۆ بەدی هاتنی ئاڵوزیە وئەم ئیدعا وبانگەشانە هیچ بایخێکی نیە . وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی سەفەری نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری فەرانسە بۆ تاران یش وتی: هەتا کاتێک کە ئەمریکا لە شەڕی ئابووری دا لە دژی ئێرانە ، ئوروپیەکان نابێ چاوەڕوان بن ئێران کارەکانی ڕابگرێت. 

سەرپەیڤ