ئاب 21, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : دوژمن ھیچی پێ ناکرێت و بێ گومان چل ساڵی دووھەم باشتر دەبێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتن و بەرز ڤەبوونی ئاستی توانایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارەکانی سیاسی، بەرەڤانی و ئابووری، پێی داگرت:دوژمن ھیچی پێ ناکرێت و بێ گومان چل ساڵی دووھەمی کۆماری ئیسلامی لە چاو چل ساڵی یەکەم بۆ ئێمەباشترو بۆ دوژمن خراپتر دەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری سەرۆک کۆمارو ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت وتی: ئەورووپاو تەنانەت سۆڤیەتی پێشووش لە ماوەی ئەم چل ساڵەدا ھەرھەنگاوێکیان کە پێیان دەکرا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵگرت، کەچی بە ھیچ ئەنجامێک نەگەییشتن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی ئابووری، گۆڕینەوەی نەوتی نەپاڵاوتە بە بەرھەمی جۆربەجۆری بە ڕێگای سەرەکیی دەرباز بوون لە پێوەبەستران بە نەوتی نەپاڵاوتە زانی و وتیشی: ھەر چۆن گەلێک جاریش وتراوە، دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە بیرمەندان و پیشەوەران ، جیا لە بەرھەمەکانی ئێستا لەوانە گازو بەنزین، لە داھاتوودا دەستمان بە پێکھاتەو بەرھەمی دیکەش بگات کە بایەخی ناردەیان چەندین ھێندەی نەوتی نەپاڵاوتە بێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکیان خستە سەر کێشەی کەشمیریش و وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕەوشتی موسڵمانانی ئەم ناوچەیە وتی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی ھیند پەیوەندییەکی باشمان ھەیە، بەڵام چاوەڕوانیمان لە دەوڵەتی ھیند ئەمەیە کە سیاسەتێکی ویژدانمەند لە ئاستی خەڵکی بەشەرەفی کەشمیر بگرنە بەرو ستەم لە جەماوەری موسڵمانی ئەم ناوچەیە نەکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕەوشتی ناوچەی کەشمیرو ناکۆکییەکانی ھیندو پاکستانی لەم بوارەدا بە دەرەنجامی ھەنگاوەکانی بریتانیای چەپەڵ لەکاتی کشانەوە لە شێوەبەژی ھیند زانی و وتیشی: ئینگلیسییەکان بۆ بەردەوام بوونی تێکھەڵچوونەکان لە کەشمیردا بە ئەنقەست ئەم برینەیان لە ناوچەکەدا بە جێ ھێڵا.