تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 16:08 Asia/Tehran
  • زەریف: لە سەرھەست بوونی جەماوەری عێراق ڕێگر دەبێت لە بەردەم کەڵکاژۆیی کەسانی دیکە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بشێوییەکانی عێراق وتی:لە سەرھەست بوونی جەماوەری عێراق ڕێگر دەبێت لە بەردەم کەڵکاژۆیی کەسانی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،«موحەمەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بۆ شی کردنەوەی ھەڵوێستی تاران لە بارەی بشێوییەکانی ئەم دواییەی عێراقەوە، وتیشی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو باوەڕەدان کە جەماوەری عێراق خەڵکێکی وریان و ناھێڵن کە کەسانی دیکە نیگەرانییە ڕەواکانیان کە دەوڵەتی عێراق بۆخۆشی وەک بابەتێکیڕەواو  فەرمی چاوی لێ دەکات، بە خراپ بقۆزنەوە.

زەریف وتیشی: جەماوەری عێراق خاونی ئەو وڵاتەن و دەبێ مافەکانیان ڕەچاو بکرێت.

بڕێک لە پارێزگاکانی عێراق لەوانە بەغدا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بەرپاکرانی خۆپیشاندانی  ناڕەزایانەی دژی ڕەوشتی نالەباری خزمەتگوزاریی گشتی، نەبوونی ھەلی ئیش و کارو گەندەڵیی ئیداریی بەخۆیەوە بینی. ھەڵبەت بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەو خۆپیشاندانانە خۆڕسک نەبوونەو بیانییەکان دەستیان لە ھەڵایساندنی دا ھەبووە.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو بشێوییانە ڕایگەیاندووە: کاری لەپێشینەی دەوڵەتەی عێراق وەدی ھێنانی داخوازیی یاسایی خەڵک و وەڵامدانەوەی تەواوی داواکارییە ڕەواکانیانە.

سەرپەیڤ